ئه‌م لێکۆلینه‌وه له‌ژێر ناوی "در المجالسی مه‌لا مووسای هه‌کاری، مه‌تن و لیکۆڵینه‌وه" هه‌وڵده‌دا له‌م ده‌ستخه‌ته بڵاونه‌کراوه بکۆڵێته‌وه و ساغی بکاته‌وه و بنه‌ماکانی ئه‌و وه‌رگێڕانه له‌ناو کورد و شێوه‌ئاخاوتنی کرمانجی شه‌نوکه‌و بکا و شێوازی وه‌رگێڕانه‌که و زمانی چنینه‌که‌ی بخاته به‌ر نه‌شته‌ری لێکۆڵینه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته باسه‌که وێڕای ناساندنی ده‌ستخه‌ته‌که و نووسه‌ره‌که‌ی و سه‌رده‌می نووسینه‌که‌ی، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کیی دهستخهتهکهشی به زمانی فارسی دۆزیوه‌ته‌وه و ئه‌نجا لایه‌نی هونه‌ریی هه‌ر یه‌که له ده‌ستپێک و جۆره‌کانی، کۆتایی و جۆره‌کانی و سه‌رچاوه‌ی ناوه‌ڕۆکی حیکایه‌ته‌کان، به وردی توێژینه‌وه‌ی له‌باره‌وه کردوون