نوع مدرک: | برنامهها و فایلهای کامپیوتری |
سرشناسه | ساڵح ، مەجید، نویسنده |
ردهبندی کنگره : | JC311 ناسیونالیسم |
عنوان : | قوتابخانەی سلێمانیی ناسیۆنالیزمی کوردی |
تکرار نام مولف : | مەجید ساڵح |
ناشر: | سلێمانی : بنکەی ژین |
سال نشر : | ٢٠١٩ |
صفحه شمار: | ٢٣ل |
یادداشت | گوڤاری ژین، ژ.١٠، سالی٢٠١٩، ل |
موضوعها : | اصفا ناسیۆنالیزم کوردی -- سلێمانی ؛ میللەتسازی -- رۆژنامەوانی
|
چکیده : | ناسیۆنالیزمی کوردی، وەک بیر و ڕێکخستن، کۆتاییی سەدەی نۆزدەیەم و سەرەتای سەدەی بیستەم لە ئەستەمبووڵ بە کاریگەریی ناسیۆنالیستە تورکەکان سەریهەڵداوە و لە یەکەمین جەنگی جیهانیدا بە تەواوەتی پەرەیسەند و بوو بە خاوەن پڕۆژەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووریی تایبەت بە خۆی. ناسیۆنالیستەکانی کورد لە پایتەختی خەلافەتدا چەندین ڕێکخراو و کۆمەڵەیان دامەزراند و لە ڕێگەی گۆڤار و ڕۆژنامەکانیانەوە تەنزیرییان بۆ بیری ناسیۆنالیزمی کورد دەکرد. ئەو بەرنامەیە بەردەوام بوو تا دەستبەسەرداگرتنی تورکیا لە لایەن مستەفا کەمال ئەتاتورکەوە ساڵی ١٩٢٤.
بەهۆی ناکۆکیی ئەفسەر و کاربەدەستە کوردەکانی سلێمانییەوە لەگەڵ شێوازی فەرمانڕەواییی عوسمانی و مستەفا کەمالدا، بەشێکی زۆریان گەڕانەوە بۆ کوردستان و لە سلێمانی نیشتەجێبوون. هاوکات -لەگەڵ ئەوەدا- ئینگلیزەکان گەیشتنە عیراق و ساڵی ١٩١٨ لە کوردستانی جنووبی نزیککەوتنەوە. پڕکردنەوەی بۆشاییی دەسەڵات لە لایەن شێخ مەحموودەوە بە کاریگەریی پڕوپاگەندەکانی ئینگلیز و دەستبەکاربوونی ئەو ئەفسەر و فەرمانبەرە کوردانەی کە بیری ناسیۆنالیستییان هەبوو، کارێکیانکرد هەلومەرجێکی بابەتی دروستببێ بۆ سەرهەڵدانی بیری ناسیۆنالیزمی کوردی لە سلێمانی. چالاکییە دیپلۆماسی و ڕێکخراوەیی و پەروەردەیی و ڕۆژنامەوانییەکانی ئەم دەستبژاردەیە، بناغەیەکی پتەویان بۆ قوتابخانەیەکی تایبەتی ناسیۆنالیزمی کوردی داڕشت، قوتابخانەی سلێمانیی ناسیۆنالیزمی کوردی، لەوکاتەوە تا ئێستا خاوەن پڕۆژە و بەرنامەی خۆیەتی و جیادەکرێتەوە لە قوتابخانەکانی دیکەی ناسیۆنالیزمی کوردی.
گ |
لینک ثابت رکورد: | ../opac/index.php?lvl=record_display&id=23274 |
زبان مدرک : | کوردی زبان اصلی : کوردی |