نوع مدرک: | برنامهها و فایلهای کامپیوتری |
سرشناسه | ساڵح ئەحمەد ، سدیق، نویسنده |
ردهبندی کنگره : | PJAK Kurdish literature |
عنوان : | سێیەم ئەلفوبێی کوردی:هەوڵەکەی مستەفاپاشا یامولکی |
تکرار نام مولف : | سدیق ساڵح |
ناشر: | سلێمانی : بنکەی ژین |
سال نشر : | 2019 |
صفحه شمار: | ٣٥ل |
ویژگی : | نمونەی دەست نووس |
یادداشت | گۆڤاری بنکەی بەڵگاندن و لێکۆڵینەوەی ژین. ژ.١٠، سالی٢٠١٩، ل٨٧-١٢٠ |
موضوعها : | اصفا ئەلفوبێی کوردی -- میژوو ؛ مستەفاپاشا یامولکی -- ئەلفوبێی کوردی
|
چکیده : | دوادوایییەکانی حوکمی عوسمانی، کە ئەو دەوڵەتەی تێدا بەرەو لەبەریەکهەڵوەشان دەچوو، ژیانی دەستووری (مەشرووتە) بۆ دووەمجار لە ١٩٠٨دا ڕاگەیێندرا و بە هاتنەسەرکاری ئیتیحادییەکان، بەهارێکی کەمتەمەنی ئازادی دەستیپێکرد. لەو قۆناغەی بووژانەوەی نەتەوەیی و نیشتیمانیی میللەتانی عوسمانیدا، کوردیش پێبەپێ کەوتەخۆ بۆ ڕێکخستنەوەی ناوماڵی خۆی. ئەو سەروەختە ڕێکخراوێکی سیاسیی کوردی بە ناوی "جەمعییەتی تەعاون وە تەرەقیی کورد"ەوە بۆ یەکەمجار لە مێژووی نوێی کورددا لە ئەستەمووڵ بە ئاشکرا دامەزرا. ئەم جەمعییەتە، لەپاڵ کارە سیاسییەکانیدا، بایەخی بە خوێندەواری و ڕۆشنبیری دا و قوتابخانەی بۆ پێخوێندنی کوردی کردەوە. خەلیل خەیاڵیی مۆتکی، کە ڕۆشنبیرێکی دیاری ئەو ڕۆژگارە بوو، یەکەم "ئەلفبای کورمانجی"ی لە ١٣٢٥دا بە هیممەتی کوردیزادە ئەحمەد ڕامیز لە ئەستەمبووڵ بڵاوکردەوە. ئەلفباکە مووسا عەزمی کوردی (حامید ئامەدی) بە خەتی نوسخ نووسیویەتەوە.
هەر لەو سەردەمەدا چەند هەوڵێکی کورت و ناتەواو دراوە، کە قسەکردن بووە لەسەر "پیتەکانی کوردی و ئاسانکردنی خوێندنەوەیان- حروفمز و تسهیل قرائت"، مەسعوود عەلی فانی ٣٦ شێوەی پیتی لەسەر هەمان پیتەکانی عەرەبی جیاکردووەتەوە و نموونەی نووسینێکی لە لاپەڕە ١٨ی ژمارە ١ی گۆڤاری "ڕۆژی کورد"دا پێ هێناوەتەوە. محەمەدساڵح بەدرخانیش لە ژمارەی دواییدا بەدووی هەمان مەسەلەدا چووە و ئاماژەی بەوە داوە کە "جەمعییەتی مەعاریف و ئیصڵاحی حرووف" ئەلفوبێیەکی هەبووە و پەیدایکردووە. هەر ئەو جەمعییەتەیش لەو ژمارەیەدا لە پێویستیی دەستکاریی پیتەکانی عەرەبی و گونجاندنیان بۆ کوردی دوواوە و نموونەی پێشنیازکراوی خۆی خستووەتە بەرچاو. "¬ڕۆژی کورد¬" خۆیشی لە (ژمارە ٣، ١/٨/١٣٢٩، ل٣٢)دا شێوەی بۆ دەنگەکانی (ئا، ئە، ئی، ئۆ، ئوو، ئەو، را) داناوە و دەقێکی پێ نووسیوە. لە ڕاستیدا ئەو ئەلفوبێیە زۆر ئاڵۆز و نەگونجاوە، لە ڕووی شێوەوە دزێوە و کردەنی نییە و نایێتە بەر دڵ |
لینک ثابت رکورد: | ../opac/index.php?lvl=record_display&id=23301 |
زبان مدرک : | کوردی زبان اصلی : کوردی |