نوع مدرک: | برنامهها و فایلهای کامپیوتری |
سرشناسه | ناجم ، عەبدوڕەحمان (١٨٣٣-١٨٩٥)، نویسنده |
ردهبندی کنگره : | PJAK Kurdish literature |
عنوان : | ئەدەبیات |
تکرار نام مولف : | نووسین: عەبدوڕەحمان ناجم؛ئامادەکردن: فارووق ڕەسووڵ یەحیا و ئەحمەد فارووق ڕەسووڵ |
ناشر: | سلێمانی : بنکەی ژین |
سال نشر : | 2019 |
صفحه شمار: | ٢٢ل |
ویژگی : | وینە، وینەی دەسنوس |
یادداشت | گۆڤاری بنکەی بەڵگاندن و لێکۆڵینەوەی ژین. ژ.١٠، سالی٢٠١٩، ل ١٢٩-١٦٠ |
شناسه افزوده : | ڕەسووڵ یەحیا ، فارووق، گردآورنده و مترجم |
موضوعها : | اصفا ئەدەبی کوردی -- ووتار ؛ ئەدەبی کوردی -- سرگزشتنامە
|
چکیده : | ئەم بابەتەی کە لەم لاپەڕانەدا پێشکەشی خوێنەری بەڕێزی دەکەین، وەرگێڕانی وتارێکی خوالێخۆشبوو مامۆستا عەبدوڕەحمان ناجمە، بە تورکیی عوسمانی نووسیویەتی بۆ بەرپەرچدانەوەی ڕاپۆرتێکی قونسوڵی ئەو کاتەی بەریتانیا لە دیاربەکر میستەر هێنری ترۆتەر، کە لە ڕاپۆرتەکەیدا کوردانی بە نەزان و دوور لە شارستانی و ناڕۆشنبیر لەقەڵەمداوە.
نووسەر، ئەم وتارەی لە ژمارە 982ی ڕۆژنامەی "تەرجەمانی حەقیقەت"دا کە ڕۆژی (16/9/1881ز) دەرچووە، بڵاوکردووەتەوە. بابەتەکەی خۆی بە ناونیشانی: "بەندی تایبەت و زیادکراو دەربارەی زانایان و خەڵکانی کورد"ەوە نووسیوە و لە پێشدا کورتەنامەیەکی لەمەڕ ئەم بابەتە بۆ سەرنووسەری ڕۆژنامەکە ناردووە، ئەمە دەقەکەیەتی:
»¬¬سەرنووسەری بەڕێز،
ئەم گەڵاڵەنامە عاجزانەیەم کە جەسارەتی ڕێکخستن و پێشکەشکردنیم کردووە، دەربارەی زانستەکان و مەناقیبی ئەهالیی کوردستانە و لە ڕاستیدا تێهەڵکێشە لە ئەدەبیاتی ئیسلام، چاکە و سوودەکانیشی دەگەڕێنەوە بۆ هەموو میللەتانی عوسمانی کە خۆشەویستیی ئایین و نیشتمانیان لە دڵدایە. بە ئومێدی جێگابۆکردنەوەی لە ڕۆژنامە پەسەند و ستوونە پڕ لە خێرەکانی "تەرجەمانی حەقیقەت"دا کە ئاگاداری هەموو تازەکارییەکانی شارستانێتییە و بڵاوکەرەوەی حاڵ و هەواڵی هەموو قەوم و میللەتێکە، بە خۆماندا ڕاپەرموو لەگەڵ ئەم عەرزوحاڵەدا پێشکەشیبکەین |
لینک ثابت رکورد: | ../opac/index.php?lvl=record_display&id=23302 |
زبان مدرک : | کوردی زبان اصلی : کوردی |